بڕیارەکەی پەکەکە دەرگا بەڕووی سەردەمێکی نوێ لە تورکیادا دەکاتەوە

عومەر چیلیک، وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان، بەیاننامەیێكی دوای پەیامەكەی پارتی كرێكارانی كوردستان و بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەبێژی حزبەکەی ئەردۆغان لە کاردانەوەیێکدا دەڵێت: بڕیاری پەکەکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و دانانی چەک لە وەڵامی بانگەوازەكەی ئیمرالی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، ئەگەر تیرۆر بەتەواوی کۆتایی پێبێت، دەرگا بەڕووی سەردەمێکی نوێدا دەکرێتەوە.

ناوبراو دەشڵێت: ئەم بڕیارە دەبێت لەسەر زەمینی واقیع جێبەجێ بکرێت بە هەموو رەهەندەکانییەوە.

چیلیک دەشڵێت: جێبەجێ کردنی تەواو و بەرجەستەی بڕیاری "کۆتایهێنان" و "ڕادەستكردنی چەک" کە دەبێتە هۆی داخستنی سەرجەم لق و درێژکراوەو پەیكەرە نایاساییەکانی پارتی كرێكاران، خاڵی وەرچەرخان دەبێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە: ئەم پرۆسەیە بە وردی لەلایەن دامودەزگا حکومییەکانمانەوە چاودێری دەکرێت، ئەو قۆناغانەی پێی گەیشتوون دەخرێنە بەردەم سەرۆکەکەمان.

وتەبێژی پارتی داد و گەشە دەشڵێت: گەیشتن بە ئامانجی تورکیایێکی بێ تیرۆر بە شێوەیێکی بەرجەستە، دەبێتەهۆی ئەوەی تورکیا بتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەرتر هەموو کەناڵە سیاسییەکان بەڕێوەببات، ئەوەش دیموکراسی و ژیانی سیاسی و یەکێتی نەتەوەییمان بەهێز دەکات.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: کاردەکرێت بۆ زامن كردنی كاری کەناڵەکانی دیالۆگی سیاسی بە بەهێزترین شێوە لە هەموو گۆڕەپانە سیاسییە شەرعییەکان، بەتایبەتی ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیادا.

News ID 225389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha