ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق
-
فه‌رهاد شامی:
دیمەشق لە دانوستانەکاندا داوای هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە-ی کرد
بەرپرسی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات رایگه‌یاند، شاندی دانوستانکاری دیمەشق لە دوایین سەردانیاندا داوای هەڵوەشانەوەی هەسەدەسیان کردووە و دەشڵێت ئه‌گه‌ر گه‌مارۆی سه‌ر کۆبانێ هه‌ڵنه‌گیرێت، ڕێککه‌وتنه‌که شکستده‌هێنێت.
-
سەرەڕای ڕێککەوتنەکان هێشتا گەمارۆی سەر کۆبانێ بەردەوامە
ئیدارەی کۆبانێ ڕایگەیاند، سەرەڕای بەڵێنەکانی نوێنەرانی حکوومەتی کاتی لە کۆبوونەوەی حەلەبدا بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر شارەکە، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە و گەمارۆکان بەردەوامە.
-
وەفدێکی وەزارتی بەرگریی سووریا گەیشتنە حەسەکە
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌کانیان پێشوازی له وه‌فدێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا کردوه بۆ تاوتوێکردنی جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنه‌که‌ی ۲۹ی کانونی دوه‌م.
-
مەسەدە:
ڕێککەوتنەکەی ئەمدواییەی هەسەدە و دیمەشق هەنگاوێکە بۆ ڕێگری کردن لە پشێوی
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا، هەنگاوێکە بۆ کۆتاییهێنان بەگرژییەکان و ڕێگری‌کردن لەپشێوی.
-
فه‌رمانده‌یه‌کى باڵاى کورد پۆستی جێگرى وه‌زیرى به‌رگریى سووریا وەردەگرێت
دوای ڕێککەوتنی گشتگیری هەسەدە و حکوومەتی سووریا، ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە دوو کەسیان بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکەو جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاریکرد.
-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات:
سوپای سووریا ناچێتە هیچ ناوچە و شار و گوندێکی کوردییەوە
مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتیى (SDF) زانیاریى گرنگ له‌باره‌ى ڕێكهوتنى نوێیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکە، دەبێت هێزەکانی سوپای عەرەبیی سووری، لەدەوروبەری کۆبانێ و حەسەکە هەموو ناوچە کوردییەکان بکشێنەوە.
-
فەڕەنسا: ڕێککەوتنە نوێکە کۆتایی بە پێکدادانی کوردەکان و دیمەشق دێنێت
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نوێی حکوومەتی کاتیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە کۆتایی بە گرژییەکانی نێوان هەروولا دێنێت.
-
هەڵوێستی ئەمریکا لەسەر ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی کۆتایی و گشتگیری ئاگربەست لەنێوان دمشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات وەرچەرخانێکی مێژووییە بەرەو سەقامگیری و یەکڕیزی نیشتمانی لەسووریا.
-
پەیامی نێچیرڤان بارزانی له‌بارەی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی سووریا و هه‌سه‌ده
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی له ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی سووریا و (هه‌سه‌ده) ده‌كات و دەڵێت: "ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگ و دروستە بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە و کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان".
-
مەزڵووم عەبدی: بەرگری لە خاک و خەڵکی خۆمان دەکەین
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیاند، شەڕیکی سەختمان بەسەردا سەپێندرا و ویستمان پێشی پێبگرێت، بەڵام زۆر لایەن و وڵات پلانیان بۆ دانابوو.
-
وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر:
ئەمریكا ئامادەیە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ۱۰ی ئازار بكات
یاسر سلێمان، وتەبێژی شاندی دانوستانکاری ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دیمەشق ئاشكرایدەكات: بڕیارە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێکردنی رێککەوتنی ۱۰ی ئازار دەستپێبکات.
-
ڕۆهلات عه‌فرین فەرماندەی باڵای هەسەدە:
لە دانوستانەکانی دیمەشقدا باسى نه‌مانى ناوى هه‌سه‌ده نه‌کراوه و یه‌په‌ژه‌ش ده‌مێنێته‌وه
فەرماندەیەکی باڵای هەسەدە و ئەندامی لیژنەی دیالۆگه‌کان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لە دانوستانەکانی دیمەشقدا باسى نه‌مانى ناوى هێزەکانی سووریای دیموکرات نه‌کراوه و یه‌په‌ژه-ش وەک خۆی ده‌مێنێته‌وه
-
فۆزا یووسف:
بەستنەوەی پرسی کورد لە تورکیا و سووریا بەیەکەوە، هەڵەیەکی ستراتیژییە
هاوسەرۆکی شاندی دانوستانکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند لیژنەیەکی سەربازیی هەسەدە لە دیمەشق کۆبوونەوەیەکی فەرمییان ئەنجامداوە و جەخت دەکاتەوە بەستنەوەی پرسی کوردی لە تورکیا بە دۆخی کورد لە سووریا هەڵەیەکی ستراتیژییە.
-
مەزڵووم کۆبانی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆ بوویەوە
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: لەگەڵ تۆم بابارک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا گفتوگۆیان بارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکە کردووە.
-
چیرۆکی هەڵوەشانەوەی دیداری ئەسعەد شەیبانی و ئیلهام ئەحمەد
بڕیاربوو خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان شاندێکی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و حکوومەتی سووریا لە دیمەشق بەڕێوەبچێت، دوای شکستی خولێکی هاوشێوە لە پاریس زیاتر لە دوو مانگ لەمەوبەر، به‌ڵام شه‌یبانی ئاماده نه‌بووه کۆبوونه‌وه‌که ئه‌نجام بدات له‌کاتێک قامیشلۆ داوای به‌شداری کردنی ئه‌مریکای له کۆبوونه‌وه‌که‌دا کردوه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته دووه‌مین کۆبوونه‌وه که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی دیمه‌شقه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
-
هه‌سه‌ده:
دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌پێی ڕێككه‌وتنی ۱۰ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بن
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) پابه‌ندبوونی خۆی به چاره‌سه‌ری سیاسی لە سووریا دووپات كرده‌وه و ڕایگەیاند دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق به‌پێی ڕێككه‌وتنی ۱۰ی (ئازار/۳)ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بن.
-
دیمەشق پێشنیاری فەڕەنسای بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ SDF لە وڵاتانی عەرەبی ڕەت کردەوە
فەڕەنسا پێشنیازی کرد حکوومەتی سووریا و شاندی هەسەدە کە بڕیاربو لە پاریس کۆ ببنەوە شوێنەکەیاند بگۆڕێت بۆ ئوردن، سعوودیە یان هەرێمی کوردستان، بەڵام دەسەڵاتدارانی دیمەشق ڕەتیانکردوەتەوە.
-
ڕاگەیێندراوی SDF لەبارەی هێرشی هێزەکانی حکوومەتی کاتی بۆسەر ناوچەکانیان:
ئامادەین هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرینەبەر بۆ بەرگری کردن لە ماف و ئاسایشی گەلەکەمان
هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند، لەكاتی ڕاگەیاندنی ئاگربەستەوە لەلایەن هێزەکانی سەربە حکوومەتی دیمەشقەوە ۲۲ جار هێرشكراوەتە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
-
ئەردۆغان پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی SDF و حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات و جەخت دەکاتەوە براوەی ئەم ڕێککەوتنە گەلی سووریایە.
-
زێباری: هەسەدە دەمێنێتەوە و دەبێت بەشێک لە سوپای سووریا
هۆشیار زێباری ستایشی رێککەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع دەکات و دەڵێت هەسەدە دەمێنێتەوە.