ئەلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری باڵای پرسی کورد، بەتایبەت تورکیا، ئاماژەی دا بە لاوازیی سەربازیی پەکەکە و بەردەوامیی ڕۆڵی میحوەرەیی ئۆجەلان دەڵێت، ئەم گرووپە لە ئێستادا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە جدییە، هەرچەندە داهاتووی دانوستانەکان هێشتا ناڕوونە.
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە چەند مانگێکی ماوە ۱۰ ساڵی تەواو لە زینداندا بەسەر ببات، رایدەگەیێنێت کە درێژکردنەوەی ماوەی زیندانییەکەی وای لێناکات لە هەڵوێستەکانی پاشەکشە بکات.
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دیاربەکری سەر بە دەم پارتی پاش سەردانێکی بۆ لای سەلاحەددین دەمیرتاش، ڕایگەیاند ئەگەر بەڕاستی پرۆسەیەکی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردبێت، پێویستە دەمیرتاش و مزراکلی ئازاد بکرێن.