ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم زیانی چەندین ملیار دۆلاری لە بوودجەی گشتیی عێراق داوە

سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "پێویستە لە زووترین کاتدا، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە، ڕاگرتنی ئەو پڕۆسەیە زیانی چەندین ملیار دۆلاری لە بودجەی گشتی داوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "پێشوازیمان لە شاندێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا ـــ کوردستان (USKBC) کرد کە لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەمریکییەکان پێکهاتبوو، دەیڤد تافوری سەرۆکی ئەنجومەنەكە پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجامەکانی کرد کە بە شێوەیەکی ئازاد و دیموکراتیانە بەڕێوەچوو".

ئاماژەی بەوەشكرد، باس لە گۆڕانکاری و پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ كران و لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لە بارەوە كرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرەوپێشبردنی سیستەمی بانکی و پڕۆژەی (هەژماری من) و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، "مەسروور بازرانی باسی لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرد کە وەستانی، زیانی چەندین ملیار دۆلاری لە بوودجەی گشتی داوە و پێویستە لە زووترین کاتدا، پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".

News Code 224391

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha