بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : پەیوەندییەکی تەلەفۆنیمان لە بەڕێز جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری وزە پێگەیشت، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانمان تاوتوێ کرد."
لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی دەڵێت، هاوڕا بوون لە زووترین کاتدا چارەسەر بکرێت، "چوونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بوودجەی گشتیی عێراق داوە."
هەروەها هەردوولا جەختیان لە پێویستیی "دابین کردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری وزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە".
Your Comment