دانوستانی ئاشتی لەنێوان تورکیا و PKK دەستی پێکردۆتەوە

ئاژانسی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی بڵاویکردەوە، دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی تورکیا و ڕێبەری زیندانیکراوی PKK دەستپێکردووە.

ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە ناونیشانی "تورکیا بیر لە دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ کوردەکان دەکاتەوە" بڵاویکردەوە: "دوای نزیکەی ۱۰ ساڵ کۆتا هەوڵەکانی ئاشتی، پێدەچێت ئەنقەرە سەرلەنوێ بە دەستپێکردنەوەی دیالۆگ لەگەڵ پەکەکەدا بچێتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردوە، "تەوقەی ئەم دواییە لە نێوان دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی توندڕەوی ڕاستڕەوی (مەهەپە) کە هاوپەیمانێکی سەرەکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیایە، لەگەڵ ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلانی لایەنگری کورد (DEM) لە دانیشتنی دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا پەرلەمان قسە و باسێکی چڕ و پڕی لێکەوتەوە لەسەر ئەوەی کە ئایا دەکرێت پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە کارەکاندا بێت یان نا".

ئاژانسەکە باسی لەوەشکرد، باخچەلی کە پێشتر پەرلەمانتارە ناسیۆنالیستەکانی کوردی بە "تیرۆریست" ناوی دەبرد، بەڵام لە ئێستادا دەست درێژکرن بەو شێوە ئاشکرایە بۆ تەوقەکردن، وەک گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە هەڵوێستەکانی هاوپەیمانە سەرەکیەکەی دەسەڵاتداری ئەنقەرەدا سەیر دەکرێت.

ئەلمۆنیتۆر لە زاری سێ سەرچاوەی نزیک لە حکوومەتی تورکیا باسی لەوەکردوە، دانوستانی ئاشتی لە نێوان بەرپرسانی تورکیا و عەبدوڵا ئۆجالان، سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە بەردەوامە و دو لەو سەرچاوانە باسیان لەوە کردوە کە "ئۆجالان لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدا، قسەی لەگەڵ سەرکردەکانی حزبەکەی لە چیاکانی قەندیل لە کوردستانی عێراق کردووە".

بەگوێرەی سەرچاوەیەک، "ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کردووە تاوتوێی چەکدانان بکەن، بەڵام گوایە ئەو گفتوگۆیە توندبووە کاتێک بەرپرسانی پارتەکە لە قەندیل پرسیاریان لەسەر چارەنووسی چەکدارەکانیان کردووە دوای چەکدانان".

News Code 224213

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha