ئامانجی ئێمە ئازاد کردنی عەفرین، گرێسپی و سەریکانییە

بە بۆنەی پێنجەمیمن ساڵیادی داگیركردنی سەریکانی و گرێسپی و عەفرین و ناوچەکانی کوردستانی سووریا، لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەڕێوبەرایەتیی خۆسەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەقی لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەمشێوەیە:

شاری عەفرین کە بە ئاسایش و ئارامی لەسەر بنەماکانی دیموکراسی و یەکسانیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ژیاوە، ڕووبەڕووی هێرشێکی دڕندانە بووەتەوە و داگیرکراوە، هێرشەکە ٥٨ ڕۆژ بەردەوام بوو و بەرخۆدانێکی قارەمانانە و ئەفسانەیی لە مێژوودا نووسرایەوە، دەوڵەتی تورک هەموو چەکە قەدەغەکراوەکانی نێودەوڵەتی بەکارهێنا بەداخەوە داگیرکردنی شاری زەیتوون بووە هۆی ئاوارەبوونی هەزاران کەسی ڕەسەنی شارەکە.

بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاندووە، کە دوای ئەو داگیرکارییە چەندین کار و سیاسەتی دژەمرۆڤانە لە دژی خەڵکی هەرێمەکە ئەنجامدراون و بەردەوامیشی دا:"٥ ساڵ لە داگیرکاری و سیاسەتی لەناوبردن لەلایەن داگیرکەران و گرووپە تیرۆریستییەکان لە دژی ئەو کەسانەی لە ماڵەکانی خۆیاندا ماونەتەوە ئەنجام دەدرێت، لەو سیاسەتانە: گۆڕانی دیمۆگرافی و دروستکردنی شارۆچکە و تاڵانکردن، کوشتن، گرتن، دزینی شوێنەواری دێرین و بڕینی دار کە تا ئێستا بەردەوامە، ئەو داگیرکارییە تا ئێستا بە هەموو شێوەیەک کاری لەسەر نەهێشتنی تایبەتمەندییەکانی شاری زەیتوونی مێژوویی کردووە، ئەمە جێگەی ناڕەزایەتییە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو سیاسەتە داگیرکارییانە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە شەرعییەتیان پێدراوەوە ئەو پێشێلکارییانەی کە ڕوودەدەن ڕووی دەوڵەتی تورک بە سیاسەتەکانی تورک-کردن ئاشکرا دەکات، هەروەها لەگەڵ کارەساتی بوومەلەرزەکانی ئەم دواییە کە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی عەفرین و بەتایبەتی لە جندرێس هەبوو، ڕووی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورک بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بوو، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە کە هاوڵاتیانی ناوچەکە لە ژێر داروپەردوودا بۆ مردن بەجێهێڵدران، بەبێ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن و نەکردنەوەی دەرگاکان لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیک بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووان.

بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری لە بەیاننامەکەیدا، بەرخۆدانی سەردەمی بەبیرهێنایەوە و هاوکات دەوڵەتی تورک و هاوپەیمانەکانی شەرمەزار کرد و لە بەردەوامیدا وتی: "ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتیی هەرێمی جزیرە، لەم یادە پڕ ئازارەدا، شەهیدانی بەرخۆدانی گەل و یەکینەکانی پاراستنی گەل و ژن "یەپەژە/ یەپەگە" کە داستانی قارەمانانەیان نووسیوە، بەبیر دێنینەوە،  لە پێنجەمین ساڵیادی بەرخۆدانیشدا، پێکهاتەکانی هێشتا هیواخوازن بە هاودەنگیی خۆیان عەفرین بگەڕێننەوە، داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی و ئەو سیاسەتە کۆمەڵکوژییانەی کە پەیڕەوی دەکەن و داگیرکاریی و پێشێلکارییە بەردەوامەکان و هێز و لایەنە نێودەوڵەتییەکان کە بەبێدەنگیان هاوکارن شەرمەزار دەکەین.

بەڕێوبەرایەتیی خۆسەری بەڵێنی تێکۆشانی ڕزگارکردنی هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی دووپاتکردەوە و لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: "داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی دەکەین کە شەڕی داعش بکەن، پێویستە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لە دژی تاوانەکانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گروپە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجام دەدرێن، جێبەجێ بکەن،  هەروەها بەڵێن دەدەین کار و تێکۆشان بۆ سەرکەوتن بەرزبکەینەوە و هەموو ناوچە داگیرکراوەکانمان ئازاد بکەین و گەلەکەمان بە سەلامەتی بگەڕێنینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان".

بەیاننامەکە بە دروشمەکانی بەرخۆدان عەفرین زیندوو دەکاتەوە کۆتایی هات.

News Code 224203

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha