١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٣ - ١٠:٤٣
زامە ناسۆرەکانی کوردانی عەفرین

بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیمانگای داد و ڕاستیی سووریا، کوردەکانی عەفرین لە ماوەی ۵ ساڵی ڕابردوودا لەژێر گوشار و ئەشکەنجەی لانیکەم پێنج گرووپی چەکداریی سەربە تورکیا بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ساڵی ۲۰۱۸وە شاری کوردنشینی عەفرین و دەورووبەری ئەو شارە، لەلایەن تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەربەو وڵاتەوە داگیر کراوە؛ لەو کاتەوە هەتا ئێستا ڕاپۆرتی زۆر لەسەر پێشێل کردنی مافی ئینسانیی خەڵکی ئەو ناوچەیە کە زۆرینەیان کوردن بڵاو بۆتەوە.

پەیمانگای داد و ڕاستیی سووریا کە دۆخی ناوچە جیاوازەکانی سووریا لەباری مافی مرۆڤەوە پێوشوێنگیری دەکات، لە ڕاپۆرتێکدا کە بەبۆنەی پێنجەمین ساڵی داگیر کردنی عەفرین لەلایەن تورکیا و گرووپە توندڕەوەکانی سەربەو وڵاتەوە بڵاوی کردۆتەوە، باس لە ڕزامی ناسۆر و درێژەی کوشتن و بڕینەکان و تاڵان کردنی دانیشتوانی ڕاستەقینەی ئەو شارە دەکات.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە چەندین گرووپی سەر بە تورکیا درێژە بە پێشێل کردنی مافی خەڵکی عەفرین دەدەن بەڵام لەم نێوانەدا ۵ گرووپ هەن کە ڕۆڵێکی زیاتر دەبینن لە سەرکوت کردنی کوردەکانی ئەم ناوچەدا کە بریتین لە: لەشکری حەمزە، تیپی سوڵتان موراد، جەیشی ئەلشەرقی، فەیلەقی شام و بەرەی شامییە.

ئەم ڕێکخراوە کە لەگەڵ شایەتحاڵان قسەی کردووە باس لە دەستگیر کردن و دەست گرتن بەسەر ماڵ و دەرکردنی بەربڵاوی کوردەکانی دانیشتووی عەفرین لەلایەن ئەم پێنج گرووپەوە دەکات ئەوەش بە بیانووی پێوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

News Code 222497

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha