سەرقاڵ بوونی جیهان بە غەززەوە بۆتە هۆی خێراتر کردنی گۆڕینی دیمۆگرافیای عەفرین لەلایەن تورکیاوە

بەشی سووریا- لە کاتێکدا سەرنجی هەموو جیهان لەسەر شەڕی غەززەیە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا سوودی لەوە وەرگرت و گۆڕانی دیمۆگرافیای ناوچەی عەفرینی خێراتر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوچەکانی عەفرین کە ناوچەی کوردستانین لە ساڵی ۲۰۱۸دا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکران. دواتر هەزاران هاووڵاتیی کورد کۆچیان کرد و بەشێکیان لە عەفرین مانەوە، ژمارەی ئەو کوردانەی لە عەفرین ماونەتەوە ڕۆژ بە ڕۆژ کەم دەبێتەوە و ئێستاش مەترسی زیاتریان بۆ دروست بووە.

مانگی ئەیلول

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست شارپرێس کەوتوون، لە مانگی ئەیلولدا، دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی، ٥٩ کەسیان لە ناوچەی عەفرین ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

جگە لەوەش دەوڵەتی تورکیا لەم مانگەدا جارێکی دیکە لە ڕێگەی چەکدارەکانییەوە سەدان داری بڕی و دارستانەکانی سووتاند.

هاوکات لە چوارچێوەی گۆڕینی ناسنامەی عەفرین، دروست‌کردنی گوندی نوێ بۆ عەرەب و تورکمان لە دەوروبەری عەفرین بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیەدا ئەمجارە دوو ڕێکخراوی ئەمریکی بەشدارییان کرد لە دروست‌کردنی گوندی نوێ لە عەفرین. بەپێی زانیارییەکان ناوی ئەو ڕێکخراوە ئەمریکیانەی بەشداریان کردووە بریتین لە: ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدان و ڕێکخراوی خێرخوازی سێواسیا.

جگە لەوەش لە ناحیەی شێراوا ڕێکخراوی جیهانی بۆ هاوکاری و گەشەپێدان زیاتر لە ۱۰۰ باڵەخانەی لە چوارچێوەی گۆڕانی دیمۆگرافی ناوچەکەدا دروستکرد.

مانگی تشرینی یەکەم

بەپێی زانیاریەکان دەوڵەتی تورکیا لەو مانگەدا ٤٨ کوردی خەڵکی عەفرینی ڕفاندووە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە، ٤ ژن و ٥ منداڵیش لەنێو ئەو کەسە ڕفێندراوانەدان.

جگە لەوەش دەوڵەتی تورکیا دیسانەوە سەدان داری لە تەواوی لادێکانی عەفرین بڕیوە و لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن. هاوکات دەڤەری عەفرین کە بە داری زەیتون ناسراوە، مانگی دروێنەکردنی زەیتون بووە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی چەکدارەکانییەوە دەستی بەسەر زۆربەی بەروبوومی زەیتونی خەڵکی عەفرین گرت.

هاوکات لە چوارچێوەی گۆڕینی ناسنامەی عەفرین، لەو مانگەدا چەندین گوند لە عەفرین دروست کران. لەو چوارچێوەیەدا گوندێک بە ناوی "ئەشبەڵ بەیت مەقدەس" لە ناحیەی جندیرێس بە سەرپەرشتی کۆمەڵەیەکی تورکیا دروست کرا.

News Code 222537

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha