ئاراس تاڵەبانی لە نووسینێکی تونددا، وێڕای ڕەخنەی توند لە کوڕانی جەلال تاڵەبانی، ڕایگەیاند کە گوتەکانی "حەمەڕەش" لەبەردەم دادوەردا ئەوی «شۆک» کردووە و وای لێکردووە لە ساڵانی کارکردنی لە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بکەوێتە گومانەوە.
ئاراس شێخ جەنگی برای لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی ئاڵۆزییەکان لە شاری سلێمانی هاتەدەنگ و لە پەیامێکدا دژایەتی خۆی بۆ بەکار هێنانی هێز بۆ چارەسەریی کێشەکان ڕاگەیاند.