کوردپرێس: بەپێی راپۆرتێکی ئەلمۆنیتەر، لە سەردانی باراک بۆ بەغداد کە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و لێپرسراوانی باڵای عێراق کۆ دەبێتەوە و ئامانجیش لە سەردانەکەی داواکردنی هەڵوەشاندنەوە و چەککردنی گرووپە چەکدارەکانە.
نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ وڵاتانی سووریا و عێراق ڕۆژی سێشەممەش، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی کۆدەبێتەوە.
باس لەوەشکراوە، یەکێک لە رەهەندەکانی تری سەردانەکەی تۆم باراک بەهێزکردنی هاوکاریی ئابووری لە نێوان عیراق و تورکیا.
Your Comment