بەبێ بەرچاوڕوونى ناچینە پرۆسەی سەرژمێرییەوە

جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتى هەرێمى کوردستان لیژنەیەکى بۆ پرۆسەى سەرژمێرى پێکهێناوە و بەبێ بەرچاوڕوونى ناچنە پرۆسەی سەرژمێرییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵا، جێگرى سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، لیژنەیەکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان چەند کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ وەزارەتى پلاندانانى عێراق کردووە و لەسەر شەش خاڵ رێککەوتن لەسەر ناوچەدابڕێندراوەکان و دەیانەوێت چەند خاڵێکى دیکە بۆ رێککەوتنەکە زیاد بکەن.

ئاماژەى بەوەش کرد، بەبێ بەرچاوڕوونى و زیادکردنى ئەو خاڵانە ناچنە ئەو پرۆسەیەوە و دەیانەوێت ئامارى ساڵى ۱۹۵۷ ببێتە بنەماى سەرژمێرى لە کەرکووک و ئەو ناوچانە.

ناوبراو گوتیشی، داوامان کردووە سەرژمێریەکە کاریگەرى لەسەر ئەوە نەبێت کە دواتر هاوڵاتیان بتوانن نفووسى خۆیان بگوازنەوە بۆ کەرکووک.

News Code 224107

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha