بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو دیدارەدا کە ئاندرۆ بیزلی کونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم و دەرئەنجامە ئیجابییەکانی دوایین سەردانی بارزانی بۆ بەغدا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەروەها هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، بارزانی دووپات کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەکی ئازاد و شەفاف و بێگەرد و دوور لە هەر جۆرە کۆسپ و گیروگرفتێک بەڕێوە بچێت
Your Comment