لە هێرشێكی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق ۱۴ چەکداری داعش کوژران

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگه‌یاند، هێزەكانی ئەمریكا و هێزە ئەمنیەكانی عێراق هێرشێكی هاوبەشیان لە رۆژئاوای عێراق ئەنجامدا، تیایدا ۱۴ ئەندامی داعش كوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سینتكۆم) لە بەیاننامەكدا رایگەیاند، لە ئەنجامی هەڵمەتێکدا لە ڕۆژئاوای عێراق لە ۲۹ی (ئاب/۸) ۱۴ ئەندامی ڕێکخراوەی داعش کوژراون كه‌ چوار له‌وانه‌ سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئێستا دەتوانن کوژرانی ژمارەیەک سەرکردەی داعش پشتڕاست بکەنەوە، لەوانه‌ ئەحمەد حامید حسێن عەبدولجەلیل ئەلعیساوی، بەرپرسی سەرجەم كردەوەكانی داعش لە عێراق، ئەبوو هەمام، بەرپرسی سەرجەم كردەوەكان لە ڕۆژئاوای عێراق، ئەبوو عەلی توونسی، بەرپرسی پێشخستنی توانا تەكنیكیەكان،  شاكر عەبد ئەحمەد ئەلعیساوی، بەرپرسی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان لە خۆرئاوای عێراق.

جەنەڕاڵ مایكل كۆریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، "فەرماندەیی ناوەندیی پابەندە بە تێكشاندنی هەمیشەیی داعش، كە درێژە بە هەڕەشەكانی دەدات بۆ سەر ویلایەتە یەكگرتوەكان و هەڕەشەكردن لە هاوپەیمان و هاوبەشەكانمان".

News Code 224077

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha