بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه، له 16ی حوزه‌یرانی 2024، هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانییان له سووریا ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا ئوسامه جه‌مال محه‌مه‌د ئیبراهیم جه‌نابی که به‌رپرسێکی بالای داعشه کوژرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، کوژرانی ئه‌م سه‌رکرده‌یه "توانای داعش بۆ دابین کردنی سه‌رچاوه و ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستی له‌ناو ده‌بات".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریکا دووپاتی کرده‌وه که له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و هاوبه‌شه‌کانی له ناوچه‌که به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێ کردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان به ئامانجی لاوازکردنی تواناکانی ئۆپراسیۆنی داعش و مسۆگه‌رکردنی شکستی هه‌میشه‌یی ئه‌و رێکخراوه.
باسی له‌وه‌ش کردوه، "هیچ ئاماژه‌یه‌ک نییه که هیچ هاوڵاتییه‌کی مه‌ده‌نی له‌م بۆردوومانه‌دا بریندار بووبێت یان زیانی پێگه‌یشتبێت".
Your Comment