کوژرانی ۷ چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی عێراقدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەڵیت شەوی ڕابردوو لە چیای پەلکانەی قەزای خورماتوو هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی داعش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە شەوی ڕابردوو بە سەرپەرشتی و پلانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی بە بەشداری دەزگای دژەتیرۆری عێراق، پاڵپشت بە زانیاریی وردی هەواڵگری و بە هاوکاریی هێزی ئاسمانی، لە چیای پەلکانەی قەزای خورماتوو ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی چەکدارانی داعش کردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕاشیگەیاندووە: دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی و دەزگای دژەتیرۆری عێراق شوێنی چەکدارانی داعشیان دیاری کردووە، گەمارۆیان داون، بە فڕۆکەی ئێف ١٦ـش هێرشیان کردوونەتە سەر، بەهۆیەوە سەرجەم چەکدارەکان کوژراون، کە بەگوێرەی زانیارییە بەراییەکان ٧ چەکدارن، یەکێکیان سەرکردەیەکی مەترسیدارە.

News Code 223694

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha