سێنتکۆم
-
لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان ئەحمەد شەرع و براد کۆپەر؛
هاوکاریی سەربازیی نێوان کوردەکانی سووریا و ئەمریکا کۆتایی هات
فهرماندهیی ناوهندیی ئهمریکا بڵاویکردهوه، ئهدمیراڵ براد کوپهر پهیوهندییهکی تهلهفۆنی لهگهڵ ئهحمهد شهرع سهرۆکی سووریا بۆ قۆناغی راگوزهر ئهنجامدا و لهو پهیوهندیهدا باسیان له پێشهاته ئهمنییهکانی سووریا و پرسی دهستگیرکراوهکانی داعش کردووه.
-
سێنتکۆم زیندانییەکانی داعش لە سووریاوە دەگوازێتەوە عێراق
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئۆپراسیۆنێکی بۆ گواستنەوەی تیرۆریستانی داعش لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق دەستیپێکرد.
-
سێنتکۆم لەسەر ڕووداوەکانی حەلەب هاتەدەنگ و داوای دانبەخۆدا گرتنی لایەنەکان دەکات
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت: "لە نزیکەوە چاودێریی پەرەسەندنەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین زۆرترین دانبەخۆداگرتن پیشان بدەن".
-
لە بۆسەیەکی چەکداریدا دوو سەرباز و کارمەندێکی مەدەنیی ئەمریکی کوژران
سێنتکۆم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی بۆسەیەکی چەکدارێکی داعش لە سووریا، دوو سەرباز و کارمەندێکی مەدەنیی ئەمریکی کوژران و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.
-
ئەمریکا پشتگیری لە یەکخستنی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایدەگەیهنێت، یەکخستنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لەگەڵ هێزەکانی حکو,مەتی سوریا.
-
سێنتکۆم: هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمریکایە لە ناوچەکە
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا باسی لە سەردانەکەی ڕۆژی سێشەممەی براد کووپەر، فەرماندەی سێنتکۆم بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم کۆ بوونەوە
ڕۆژی سێشەممە ۲ی ئەیلوولی ۲۰۲۵، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەجیا لەگەڵ ئەدمیراڵ چارلز براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) و شاندێکی باڵای یاوەری کۆ بوونەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان هاوکاریی ئەمنی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا بوو.
-
بە هاوکاریی هەسەدە و هێزە ئەمریکییەکان سەرکردەیێکی داعش دەستگیر کرا
سێنتکۆم بڵاویکردەوە، بە هاوکاری ئەوان، هەسەدە توانی سەرکردەیێکی داعش لە سنووری پارێزگای دێرەزووری سووریا دەستگیر بکات.
-
بەرپرسێکی قاعیدە لە هێرشی ئەمریکا کوژرا
بەرپرسێکی دیاری ڕێکخراوی (پارێزەرانی ئایین)ی سەر بە قاعیدەی لە هێرشێکی ئەمریکا لە سووریا کوژرا.