بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: هێرشە ئاسمانییەکە بەگوێرەى زانیاریى ورد و دروستى هەواڵگریى ئەنجامدراوە و جەخت لەبەردەوامى هێرشەکانیش بۆ لەناوبردنى چەکدارانى داعش و خاپوورکردنى مۆڵگەکانیان کراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "ئۆپراسیۆنەکەیان وەک هەوڵێک بۆ تۆڵەسەندنەوەى شەهیدانى کەرکووک ئەنجام داوە".
لەمانگى ڕابردوودا چەکدارانى داعش چەند جارێک لە ڕێگەى تاکەکەسییەوە هەوڵى کردەى چەکدارییان لە پارێزگاى کەرکووک دابوو، ناو بەناویش کردەى چەکداریی لەو ناوچانەدا ئەنجام دەدەن کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە.
Your Comment