ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا (میت) ڕایگەیاند کە ئەحمەد قازانجی، یەکێک لە بەرپرسانی ڕاگەیاندنی لقی ناسراو بە "ویلایەتی خۆراسان"ی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەیەکی سنووری دەستگیرکراوە و ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە.
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی داعش دەستپێکردوە کە ماوەیەک لەمەبەر لە سووریاوە گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکە و ژمارەیان زیاتر لە هەزار و ۳۰۰ كەسە.