بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عومەر گوڵپى، ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە ڕایگەیاندووە، لیژنەیەكی حكوومەتی بەغدا بۆ بەدواداچوونی فرۆشتنی نەوت بە تەنكەر لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە دەگاتە هەرێمی كوردستان.
عومەر گوڵپى ئاماژەى بەوەش کردووە، لە ئەمڕۆوە دەستیان كردووە بە لابردنی تەنكەرەكان و ڕاگرتنی هاتوچۆیان، بۆ ئەوەی بڵێن: "كوا نەوت بە تەنكەر دەفرۆشین؟ ڕۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل بە پاڵاوگەی ناوخۆو بە تەنكەر دەفرۆشرێت، هیچ كەس نازانێت داهاتەكەی چەندە و چی لێدێت؟".
فرۆشتنى نەوت لە ڕێگەى تانکەرەوە دواى ڕاگرتنى فرۆشتنى نەوت بە بۆرى لە پەرەسەندندایە و تا ئێستا وەزارەتى دارایی و وەزارەتى سامانە سروشتییەکان داهاتى فرۆشتنى نەوتیان لەڕێگەى تانکەرەوە ئاشکرا نەکردووە.
Your Comment