حەشدی شەعبی بۆ ڕێگری کردن لە بەقاچاغ بردنی نەوت چووە سنووری گەرمیان

میدیای سەربە عەسائیبی ئەهلی حەق لەبارەی جووڵەپێکردنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ سنووری گەرمیان زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات ‌و دەڵێت، "بۆ ڕێگری کردن بوە لە بەقاچاغ بردنی نەوت".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای حەشدی شەعبی باسی لەوەش کردووە، ئەو پرۆسەیە كە لەلایەن هەزاران جەنگاوەر و دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە ئەنجامدراوە، بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بیرێكی نەوت بووە كە نەوتی لێوە بەقاچاغ دەبرا بۆ دەرەوە، بۆ ڕێگرتن بووە لە بەقاچاغ بردنی ئەو نەوتە.

ڕۆژنامەی عەرەبی جەدید لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوەکردوە، لەم ماوەیەی دواییدا، ڕاپۆرتە ناوخۆیی ‌و نێودەوڵەتیەكان باسیان لە پرۆسەیەكی زەبەلاحی بەقاچاغ بردنی نەوت كردووه‌ لە باكووری عێراقەوە بۆ توركیا و ئێران كە نەوتێكی هەرزان بۆ ئەو دوو وڵاتە دەستبەردەكات.

دەشڵێت، "هێز و كەسایەتیە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم قازانجێكی زۆریان دەستدەكەوت لە نەوت، بەوتەی سەرچاوەكان ڕەنگە لەئێستادا ئەو دەستكەوتە كەم بووبێتەوە، بەڵام بەردەوامە، ئەوەش لەسایەی بەقاچاغ بردنی نەوت كە هێزە دەسەڵاتدارەكان ئەنجامی دەدەن بە میلیشیا چەكدارەكانیشەوە".

محەمەد ئیحسان وەزیری پێشوو لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: "یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌ و حەشدی شەعبی ڕێككەوتنیان لە بواری نەوت ‌و ئابووریی ‌و وێران كردنی دۆخی كوردستان كردووە، لەسەربنەمای بەرژەوەندیی هەردوولایان، ڕێككەوتنەكەش لە بەرزترین ئاستی باڵای هەردوولایەن ئەنجام دراوە".

News Code 223998

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha