١٤ ئاب ٢٠٢٤ - ١١:٣١

پارێزگاری نوێی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد

ڕێبوار تەها: له‌ ئه‌مڕۆوه‌ شتێک نه‌ما به‌ناوی قه‌ومییه‌ته‌وه‌
پارێزگاری نوێی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد

ڕێبوار تەها وەک پارێزگاری کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و هەر ئه‌مڕۆیش له‌ دیوانی پارێزگا ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.

پێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێبوار تەها به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە دادگای پارێزگای کەرکووک ئامادە بوو و سوێندی یاسایی خوارد، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ مه‌رسومی کۆماری بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی لەلایەن عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ دەرچوو.

ڕێبوار تەها دوای ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی خوارد له‌ لێدوانێکدا وتی: "له‌ ئه‌مڕۆوه‌ شتێک نه‌ما به‌ناوی قه‌ومییه‌ته‌وه‌ و هه‌موومان یه‌کین، یه‌ک ڕێگامان هه‌یه‌ و یه‌ک هه‌نگاو ده‌نێین له‌ پێناو پێشخستنی کەرکووک و چه‌سپاندنی پێکه‌وه‌ ژیانێکی که‌ ببێته‌ ئاینده‌یه‌ک بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی کەرکووک دوور له‌ هه‌موو موزایه‌ده‌یه‌ک، کار ده‌که‌ین بۆ هه‌موو لایه‌ک".

ناوبراو وتیشی: "ئێمه‌ جیاوازیی له‌ نێوان که‌سدا ناکه‌ین، هه‌رکه‌سێکیش جیاوازیمان له‌نێواندا بکات ئێمه‌ هه‌ر نایکه‌ین، تاوه‌کوو بڕوای پێکه‌ده‌که‌ین که‌ جیاوازی نه‌مێنێت".

شایانی باسە له‌ دوای نزیکه‌ی هه‌شت مانگه‌ له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، شەوی 10ی ئه‌م مانگه‌ فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کوتلەی بابلیۆن و سێ ئەندامی عەرەبی سونە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بەبێ پارتی و بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی لە هۆتێل ڕەشیدی شاری بەغدا کۆ بوونەوە و حکوومەتی خۆجێی کەرکووکیان پێکهێنا.

News Code 223938

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha