بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باسم عه‌وادی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، له ڕه‌فتارێكی دیكه‌ی تاوانكاریدا، قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌ستدرێژییه‌كی گوناهبارانه‌ی ئه‌نجامدا و له تارانی پایته‌ختی ئێران و ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی كرده ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه "قه‌واره‌ی زایۆنی سه‌روه‌ریی وڵاتانی پێشێل كردووه و سه‌رپێچی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كردووه، به ئه‌نجامدانی تاوانی تیرۆر و به‌ئامانجگرتنی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی و هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگیرسانی قه‌یرانه‌كان و فراوانكردنی ململانێكان كه به ناچاری كاردانه‌وه‌ی مه‌ترسیدار له ناوچه‌كه‌دا به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت كه "حكوومه‌تی عێراق هۆشدارییه‌كانی خۆی له دژی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته شه‌ڕانگێزانه دووباره كردوه‌ته‌وه و له زیاتر له بۆنه‌یه‌كدا داوای هه‌ڵوێستێكی نێوده‌وڵه‌تیی پته‌وی له لایه‌ن دامه‌زراوه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی زلهێز كردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له په‌ره‌سه‌ندنی نوێ بكه‌ن و سه‌رپێچی زایۆنیه‌كان كه تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و ئاسایشی وڵاتان رابگرن".
وته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه، "ئه‌م قه‌واره‌یه به‌رده‌وامه له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی جینۆساید دژی گه‌لی خۆڕاگری فه‌له‌ستین، به پێشێل كردنی هه‌موو پێوه‌ره ئه‌خلاقی و مرۆییه‌كان، بۆیه "بانگه‌واز بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین، به‌مه‌به‌ستی له ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی و ئه‌ركه‌كانی خۆی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".
Your Comment