ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە وتەکانی مەریوان وریا قانع لەبارەی شەهید بوونی هەنییە، دەگرێت

مەریوان وریا قانع لە نووسینێکدا ئیدیعای کردووە ئیسماعل ھەنییە نەک شەھید نییە بەڵکوو تاوانباری جەنگییە. ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەو هەڵویستە نووسیی: کاک مەریوانی وریا قانیع و هاوڕێکانی زۆر خراپ دەکەن کە خۆیان دەخزێننە ناو بەرەی دژایەتی خەڵکی کوردستانەوە.

کوردپرێس

موئمین زەڵمی ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوەیەکدا لە کاردانەوەیەکدا بۆ وتەکانی مەریوان وریا قانیع، دەنووسێت: کاک مەریوانی وریا قانیع و هاوڕێکانی زۆر خراپ دەکەن کە خۆیان دەخزێننە ناو بەرەی دژایەتی خەڵکی کوردستانەوە کە هاوسۆز و دڵشکاو و بێتاقەتن بە تیرۆری سەرکردە و کوژرانی ٤٠ هەزار منداڵ و ژنی غەزە بە دەستی ئیسرائیلی منداڵکوژ و بێ مۆراڵ، چوونکە هەر خۆیان چەند ڕۆژێکیتر دڵیان دەشکێت ئەگەر گەنجێک قسەیەکیان بەرامبەر بکات، و ئەوکات پێیانوایە میللەتی کورد سپڵەیە بەرامبەر تێگەشتن و فیکر و دیدگا و دونیابینیان!

شایانی باسە مەریوان وریا قانیع لەبارەی ڕووداوی شەهید بوونی ئیسماعیل هەنییەوە نووسی بووی: ئیسماعل ھەنییە نەک شەھید نییە و ڕێی ناکەوێتە ناو ھیچ بەھەشتێکەەوە، بەڵکوو یەکێکە لە تاوانبارەکانی ئەو جەنگەی دایناگیرساندووە و یەکێکە لەوانەش بەرپرسە بەرامبەر بەو ھەموو ماڵوێرانیی و کوشتن و خوێنڕشتنەی، دروستبووە.

مەریوان وریا قانیع زیادی کردووە: ئەو گوتاری شەھادەتەش کە ھێزە ئیسلامییەکان بەخەستی خستوویانەتە گەڕ و باس لە چونی کوژراوەکان بۆلای خوا و بۆ بەھەشت دەکات، تەنھا یەک دەرەنجامی ھەیە: بێ‌نرخ کردن و گاڵتەکردنێکی کەموێنە بە ژیانی مرۆڤەکان.

News Code 223885

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha