ڕژێمی زایۆنیی بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند لە دژی خۆی ئامادە کرد

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنییە، ڕایگەیاند: "رژێمی زایۆنیی تاوانبار و تیرۆریست بەم کارە زەمینەی بۆ سزایەکی توند لە دژی خۆی ئامادە کرد".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ڕووداوی شەهید بوونی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: بە شەهید بوونی ڕێبەری ئازا و موجاهیدی دیاری فەلەستینی بەرەی گەورەی مقاوەمە تووشی ماتەمینی بوو.

 ڕێبەری باڵای شۆڕش، دەشڵێت: "ڕژێمی زایۆنیی تاوانبار و تیرۆریست میوانی ئازیزمانی لە ماڵی ئێمەدا شەهید کرد و دڵتەنگی کردین، بەڵام زەمینەی بۆ سزایەکی تووندی دژی خۆی ئامادە کرد".

ڕێبەری باڵای ئێران ڕاشیگەیاند: "شەهید هەنییە ساڵانێکی زۆر لە مەیدانی خەباتی شەرەفمەندانەدا گیانبازی بە گیانە بە نرخەکەی کرد و ئامادەی شەهیدبوون بوو، لەو ڕێگەیەدا منداڵ و کەسوکاریشی قوربانی کردبوو. ئەو لە شەهیدبوون لە ڕێگەی خودا و ڕزگارکردنی بەندەکانی خودا نەدەترسا، بەڵام ئێمە بە ئەرکی خۆمان دەزانین لەم ڕووداوە تاڵ و سەختەدا کە لە خاکی کۆماری ئیسلامی ڕوویداوە، بە دوای تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئەودا بگەڕێین".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئایەتۆڵڵا خامنەیی پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی ئیسلامی و بەرەی مقاوەمە، گەلی فەلەستین و بەتایبەتی بنەماڵە و کەسوکاری هەنییە و یەکێک لە هاوەڵەکانی کە لەگەڵیدا کوژراوە، کرد.

News Code 223870

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha