به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هەنییە كه‌ به‌ میوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی سه‌باره‌ت به‌ تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه‌ به‌ میوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین و به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌ڕوانین".

سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌: "ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌ و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت".

News Code 223879

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha