بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد تۆفیق، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان له ڕاگهیهندراوێکدا، ڕایگهیاند: "بەداخەوە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشهممه لە هێرشێکدا ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە میوانی و لەناو وڵاتی ئێراندا کرایە ئامانج و شەهید کرا".
ئاماژهی بهوهش کردووه، وێڕای ئەوەی کە سهرکۆنهی ئەو کردەوەیە دەکەن، ڕایدەگەیەنین "دژی هەرجۆرە کوشتن و هێرشێکین کە دۆخی ئاسایش و ئەمنی ناوچەکە بشێوێنێت و ناوچەکە پەلکێشی شەڕ و ئاژاوە بکات، ئاگری شەڕی ئیسرائیل و حەماس فراوانتر بێت و ناوچەکە بگرێتەوە".
Your Comment