لە مەنبج دوو فڕۆکەی بێ‌فڕۆکەوانی تورکیا بە چەکی مام ناوەند خرانە خوارەوە

بەشی سووریا- ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج ڕایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان له کاتی هەوڵدان بۆ به ئامانج کردنی گوندێک خستووەتەخوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سەربازیی مەنبج له هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەوڵیاندا گوندی تۆخار لە سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج بکەنە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دوو فڕۆکەیە لەلایەن هێزەکانی ئەنجومەنەوە چاودێری کراون و بە چەکی مامناوەند کراونەتە ئامانج و خراونەتە خوارەوە.

News Code 223829

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha