چەندین لایەنی کورد و عەرەب لەدژى هێرشەکانى تورکیا هاتنەدەنگ

بەشی سووریا- ٣٣ حزب و لایەنى کوردى و عەرەبی سووریا دژ بە هێرشى تورکیا بۆسەر هەرێمى کوردستان هاتنەدەنگ و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتى ئەوروپا دەکەن، هێرشەکانى تورکیا ڕاوەستێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا، ٣٣ حزب و لایەنى کوردى و عەرەبی و سووری لە شارى قامیشلۆى کوردستانی سووریا بەیاننامەیەکیان لەسەر هێرشەکانى تورکیا بۆسەر هەرێمى کوردستان بڵاو کردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تورکیا لە ڕێگەى شەرەوە لەناو گەلانى تردا داگیرکارییەکانى فراوان دەکات و سەروەرىی دەوڵەتان پێشێل دەکات، لە ئێستادا شەڕێکى نوێى و دژى کورد دەستپێکردووە و سەوەرى عێراق و هەرێمى کوردستان پێشێل دەکات.

ئەو حزب و لایەنا سیاسینە داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتى ئەورووپا و هەموو دەوڵەت و هێزێکى ئاشتى خواز دەکەن، شەڕى تورکیا لە دژى گەلى کورد ڕابگرن و دۆزى کورد بەشێوەیەکى دیموکراتى و ئاشتى چارەسەر بکەن.

News Code 223384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha