فەرمانی دەستگیر کردن بۆ ئەدهەم بارزنی دەرکرا

بەشی عێڕاق و هەرێمی کوردستان-لە کاتێکدا کە تەنها دوو مانگ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە دەستەوە ماوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەدهەم بارزانی دەرکراوە کە بڕیارە بە لیستێک بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەدهەم بارزانی دەرکراوە و دراوە بە سەرجەم بنکەکانی ئاسایش و فڕۆکەخانەکانی زۆنی زەرد و بەپێی ئەو فەرمانە ناوبراو لە هەر شوێنێکی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ببینرێت دەستبەسەر دەکرێت.

دەرکرانی فەرمانی دەستگیری بۆ ئەدهەم بارزانی لە کاتێکدایە کە کەمتر لە سێ مانگ بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە دەستەوە ماوە و بڕیارە ئەدهەم بارزانییش بە لیستێک بەشداریی ئەو هەڵبژاردنە بکات.

بەپێی کارنامەی پێشووی ئەدهەم بارزانی، ئەگەر بڕیار بێت بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکات بەشێکی هەرە زۆری کاندیدەکانی لیستی ناوبراو لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی پارتیدا دەبێت چوونکە پێگەی جەماوەریی ئەو لەو ناوچەیە و بەتایبەتی لە سنووری دهۆکە بەڵام ڕەنگە دەرکرانی فەرمانی دەستگیری بۆ دەهەم بارزانی ببێتە کۆسپ و لەمپەرێک بۆ ئەوەی ترسێک لای ئەو کەسانە دروست بێت کە بەنیاز بوون کاندیدی لیستەکەی شێخ ئەدهەم بارزانی بن.

شایانی باسە ئەوە یەکەم جار نییە کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرکردە و کەسایەتیی سیاسیی کورد دەردەچێت. پێشتر فەرمانێکی هاوشێوەی ئەو فەرمانە بۆ نەوشیروان مستەفا ڕابەری کۆچکردووی بزووتنەوەی گۆڕان دەرکرابوو.

News Code 223792

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha