زۆنی زەرد
-
بنبەستی حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان؛ دوو حکوومەت لە دڵی یەک هەرێمدا
دنیا باشول، توێژەر و شرۆڤەکاری پرسەکانی کوردستان، پێکهاتەی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە نموونەیەک لە زاڵبوونی پێوەندییە حزبی و عەشیرەیییەکان بەسەر دامەزراوە فەرمییەکاندا دەزانێت. بە بڕوای ئەو، هەرێم دوای ٣٥ ساڵ لە خۆبەڕێوەبەری، هێشتا لە نەبوونی سەروەریی یاسا، دوو جەمسەریی دەسەڵات و لاوازیی دامەزراوە حکومییەکان دەناڵێنێت؛ دۆخێک کە گەشەپێدان، وەبەرهێنان و سەقامگیریی سیاسیی ڕووبەڕووی ئالەنگاری (تەگەرە) کردووەتەوە.
-
لهتیف نێروهیی:
پهیامی بهشێک له بهرپرسانی پارتی بۆنی دوو ئیدارهیی لێدێت
لهتیف نێروهیی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یهکێتی، رایدهگهیهنێت، دوو ڕۆژه پهیامی بهشێک له بهرپرسانی پارتی بۆنی دوو ئیدارهیی لێدێت.
-
بێدەنگی لە هەرێمی کوردستان تاکە ڕێگە نییە بژاردەیە/ بڵند هادی
لە هەرێمی کوردستاندا دزی و گەندەڵی و قاچاخچێتی و درۆ و چەوساندنەوە، ئیتر فەزیحە نین، ئەوانە ڕۆتینی ڕۆژانەن کە هەر تاکێک زۆر بەڕوونی دەزانن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان بێدەنگن. ئەم بێدەنگییەی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن نییە، بەڵکوو ستراتیژی مانەوەیە لە خاکێکدا کە قسەکردنی ڕاستییەکان دەتوانێت وا لە دەسەڵات بکات شارێک ڕەشپۆش بکات بۆیە ئیتر خەڵکی گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی زمانم بگرم سەر سەلامەتە!