بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارزانی لە بەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێت: خۆبەدەستەوە نەدانی هەندێک لایەنی سیاسی لە پرۆسەی هەڵبژاردن هەڕەشەی لەسەر هەرێمەکە دروستکردوە، ئێمەش لە چەند ڕۆژی داهاتوو وەک قەوارەیەکی نوێی سیاسی ئامادەین خۆمان نیشان بدەین و بەشداری لە هەڵبژاردن بکەین".
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:
سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لە دەسەڵات و لە دەرەوەی دەسەڵات، بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە جوانترین پیرۆزبایی لە ئێوە دەكەم و ئومێدەوارم هەمیشە لە خۆشیدابن و دوربن لە هەر ناخۆشیەک".
لێرەوە بە دەرفەتی دەزانم باس لەو دۆخە سیاسیە چەقبەستوەی باشوری كوردستان بكەم لە خۆبەدەستەوە نەدانی هەندێک لایەنی سیاسی لە پرۆسەیەكی دیموكراسی وەک هەڵبژاردن كە بوەتە هۆكاری هەڕەشە بۆسەر هەرێمەكەمان و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ڕەنگدانەوەی هەیە لە ناوخۆی عێراق و دەرەوە.
دەمەوێت ئەوە ئاشكرا بكەم ئێمەش بەپێی ویستی جەماوەری خۆشەویست لە وانەیە لەم چەند رۆژەی داھاتوودا وەک قەوارەیەكی نوێ سیاسی ئامادەی خۆمان نیشان بدەین و بەشداری لەو پرۆسە دیموكراسیە بكەین، ئەگەر بە رێكارە یاسایەكان ڕابگەین.
وەک هەموان ئاگادارن باشووری كوردستان بە دۆخێكی سەخت و دژواردا تێدەپەڕێت، ئاڵۆزی و گرفتەكان بەجۆرێكن، پێم وایە لە ئێستادا تەنها هەڵبژاردن و ڕۆڵی سەرەكی شەقام دەتوانێت گۆڕانكاری لەم سیستەمە حكومڕانیەدا بكات.
ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە و چاوەڕێ دەكرێت ببێتە هۆكارێک كە گۆڕانكاری سەرەكی لەم دۆخە سیاسیە چەقبەستووەی وڵاتدا ڕووبدات.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی ڕایگەیاند، پەیامی پیرۆزبایی جەژن دەکەمە هەلێک بۆ باسکردنی دۆخی سیاسی چەقبەستووی هەرێمی کوردستان.
News Code 223671
Your Comment