ئومێدەوارین دوای هەڵبژاردن دەسەڵات بە ئاشتیانە دەستا و دەست بکرێت

ئەدهەم بارزانی سیاسەتمەداری کورد لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردپرێس ڕایگەیاند، هیوادارین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت و زیاتر دوانەخرێت، ئەگەریش لەو وادەی دیاریکراوە ئەنجامدرا ئومێدەوارین هەموو لایەنەکان ئەنجامەکەی قبوڵ بکەن و دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەستاو دەست پێبکەن.

لەبارەی ئەگەری بەشداری نەکردنیان وەک قەوارەیەکی سیاسی لە هەڵبژاردنەکە ئایا پشتیوانی لە چ لایەن و کەسانێک دەکەن، ئەدهەم بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە سەروبەندی نزیک بوونەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاوبۆچوونەکانی خۆیان لەو بارەیەوە ئاشکرا دەکەن.

دەشڵێت، هەر کەس و لایەنێک لە خزمەت گەل و نیشتیماندا بێت و بتوانێت ئەم دۆخە چەقبەستووە سیاسیەی کە ۳۲ ساڵە هەیە ڕاست بکاتەوە پشتیوانی لێدەکەین و “تای تەرازوو” بە دەنگەكانی ئێمە گرانتر دەبێت و ھاوكێشەكان دەگۆڕدرێن بۆ ئەو حزب و لایەنەی دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگیان.

News Code 224063

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha