ئامانجەکانی سەردانی ئەمدواییەی بارزانی بۆ بەغدا چی بوون؟

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دکتۆر غالب محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان، باس لە ئامانج و ڕەهندەکانی سەفەری ئەمدواییەی مەسعوود بارزانی دەکات و بڕوای وایە ئەم سەردانە سێ ئامانجی سەرەکیی بووە: دواخستنی دووبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لایەنە عێراقییەکان لەبارەی هێرشی تورکیا لەناوخای هەرێم تێبگەیەنێت، چارەسەر کردنی کێشەکانی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی لە دووهەمین سەردانی خۆی دا بۆ بەغدا شەش ساڵ پاش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان هەندێک لە پرس و بابەتەکانی گۆڕەپانی سیاسیی عێراقی لەگەڵ بەرپرسانی  ڕەوتە عێراقییەکان تاوتوێ کرد.

غالب محەمەد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە فارکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی ئامانجەکانی ئەم سەردانە وتی: مەسعوود بارزانی دوای 2017 و پاش ڕیفراندۆم ئەمە دووەمجارە ئەچێت بۆ هۆکاری سەدرانەکەی ئەم جارەشی بۆ چەند بابەتێک دەگەڕێتەوە.

ئەمدامی پێشووی پەرلەمانی عێراق زیادی کرد: یەکێک لە ئامانجەکانی مەسعوود بارزانی ئەوەیە کە ئەیویست هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دوا بخات ئەوەش بە داوا کردنی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کە کەس ڕازی نەبوو لەسەر ئەوەجگە لە نووری مالیکی.

ناوبراو لەبارەی ئامانجی دووهەمی بارزانی وتی: ئامانجی دووهەمی ئەوە بوو کە عێراقییەکان تێبگەیەنێت کە ئەم هێرشانەی تورکیا کردوویەتی بۆسەر هەرێمی کورڕدستان پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە و کاریگەریی لەسەر ئەمنییەتی عێراق ناکات بەڵام لایەنە عێراقییەکان پێیان وتووە کە 75 لەسەدی دهۆک بەهۆی ئەم هێرشانەوە کەوتۆتە ژێر دەستی تورکیا و ئەگەر شاخی گارە بکەوێتە دەستی ئەو وڵاتەوە هەموو دهۆک دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تورکیا.

غالب محەمەد ڕاشیگەیاند: ئامانجی سێیەمی مەسعوود بارزانی لەسەردانەکەی بۆ بەغدا ئەوە بوو کە بۆ مەسەلەی مووسڵ ڕۆیشتووە چوونکە لە مووسڵدا پارتی لە هەموو پۆستەکان دوورخراوەتەوە، ئەو سکاڵای دژ بە ڕایان کلدانی کردووە لە حاڵێکدا ئەوانیش ئیشی یاساییان کردووە، چوونکە ئەوە لە حاڵێکدایە کە لایەنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بەگوێرەی یاسا ئەنجومەنەکەیان پێکهێناوە.

News Code 223771

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha