مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک سه‌ركرده‌ و باڵیۆزی وڵاتان كۆ بوویەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی،  له‌ شاری به‌غدا مه‌سعوود بارزانی پێشوازیی له‌ محه‌مه‌د كازم ئال سادق باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ عێراق كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه‌ ئاڵوگۆڕ كرا و مه‌سعوود بارزانی ئامانج و هۆكاره‌كانی سه‌ردانی بۆ به‌غدا خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا باڵیۆزی ئێران له‌ عێراق ڕایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌یری سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌غدا ده‌كات و پشتیوانیه‌تی"، هیواشی خواست ئه‌نجامی ئه‌رێنی له‌م سه‌ردانه‌ بكه‌وێته‌وه‌ و كار به‌و ڕێككه‌وتنانه‌ بكرێت كه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كاندا هه‌یه‌.

News Code 223750

Your Comment

You are replying to: .
captcha