دوای نەبوونی پشتگیریی نێونەتەوەیی، ستراتێژیی هەولێر هەمبەر بەغدا گۆڕدرا

بەشی جیهان- دامەزراوەی میدیایی ئەمواج میدیا ئاماژەی بە گفتوگۆکانی ئەمدواییەی مەسعوود بارزانی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق لە بەغدا کردووە، ئەم هەنگاوەی سەۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان بە نیشانەی بێ‌هیوایی ناوبراو لە پشتگیرییە نێونەتەوەییەکان دەزانێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمدواییەدا پاش تێپەڕبوونی 6 ساڵ لە سەردانی بەغدای کرد چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە باڵاکان و بەرپرسانی عێراقی ئەنجام دا.

دامەزراوەی میدیایی "ئەمواج میدیا" پێی وایە ئەم سەردانەی بارزانی جیاواز بوو لەگەڵ سەردانە پێشووەکانی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و نیشاندەری گۆڕینی ستراتێژیی هەولێرە لەئاست حکوومەتی ناوەندیی عێراق.

بەگوێرەی شیکاریی ئەم دامەزراوەیە، سەرکردە کوردەکان پێشتر بەهیوای ئەوەی کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەمبەر حکوومەتی ناوەندیی عێراق پشتگیرییان لێدەکات، بە زمانی توند لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی گفتوگۆیان دەکرد و بەردەوان ڕەخنەی توندیان لە بەغدا دەگرت. بەڵام بە تێپەڕبوونی زەمان دەرکەوت کە پشت بەستن بە پشگیریی نێودەوڵەتی هەمبەر بەغدا ئەنجامێکی بۆ کوردەکان نەبوو و لە ئێستادا سەرکردە کوردەکان ڕێگاچارە بە گۆڕینی ستراتێژیی هەمبەر حکوومەتی ناوەندی دەزانن.

لەم شیکارییەدا ئاماژەش کراوە لە ئێستادا سەرکردە کوردەکان بەتایبەت مەسعوود بارزانی هەوڵ ئەدەن بە زمانێکی نەرم و لە ڕێگای دیالۆگی جیدیەوە تەعامول لەگەڵ بەغدا دەکەن.

News Code 223818

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha