پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کۆمسیۆن دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیستی ناوی ۱۹۰ کەس رادەستی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کراون بۆ ئەوەی وەک کاندیدی حزبەکە پێشکەشی کۆمسیۆن بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساناو فەرەیدوون ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: بەشێک لە شارەکان لیستی ناوی کاندیدەکانیان رادەستی مەکتەبی سیاسی کردووە و هەندێک ماون، رەنگە پێش وادەی دیاریکراو ناوەکان رادەستی کۆمسیۆن بکرێن.

پارتی لە سلێمانی ۷۲ کاندید، لە هەولێر ۶۴ کاندید، لە دهۆک ۴۸ کاندید و لە هەڵەبجە ۴۸ کاندیدی دەبێت.

News Code 223767

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha