بەدەنگی گەلی ئێران نۆیەمین سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا

بەشی ئێران- وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی ۱۴یەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێرانی خستەڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی هەینی، ۰۵-۰۷-۲۰۲۴، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران بەڕێوەچوو، کە زیاتر لە ۶۱ ملیۆن و ۴۵۲ هەزار کەس لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەبووو زیاتر لە ۳۰ ملیۆن و ۵۰۰ هەزار کەس دەنگی دا و بەپێی دەنگەکان، مەسعوود پزیشکیان بووە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند، لە ۳۰ ملیۆن و ۵۷۳ هەزار و ۹۳۱ دەنگ، مەسعوود پزیشکیان ۱۶ ملیۆن و ۳۸۴ هەزار و ۴۰۳ دەنگی بەدەستهێناوە و سەعید جەلیلی  ۱۳ ملیۆن و ۵۳۸ هەزار و ۱۷۹ دەنگی بەدەست هێنا.
بەگوتەی موحسین ئیسلامی ۴۹.۸٪ـی ئەو کەسانەی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەبوو، دەنگیان داوە کە بەراورد بە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکە، رێژەی بەشداریکردن نزیکەی ۱۰٪ زیادی کردووە.

News Code 223752

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha