سزاى لەسێدارەدان بۆ چەکدارێکی داعش بڕایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ بە تۆمەتی بەشداریی لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان سزای لە سێدارەدانی بۆ چەکدارێکی داعش بڕییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ بە تۆمەتی ئەوەی چەتەیەکی داعش بەشداربووە لە کۆمەڵکوژکردنى چەندین هاوڵاتیی ئێزدی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین، سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایوەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو چەکدارە لە کاتی کوشتنی هاوڵاتیەکاندا ڤیدیۆی تاوانەکەى لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردوەتەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دادگا بەپێی یاسای ژمارە ١٣ی تیرۆری ساڵی ٢٠٠٥ سزاى لەسێدارەدانی بۆ ئەو داعشە دەرکردووە.

News Code 223614

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha