بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کەرکووک ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە ناوچەی تورکلان ڕوویداوە و دوای کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری پشتڕاستکراو هێزێکی فیرقەی هەشتی سوپای عێراق چوونەتە ناوچەکە و چەکدارەکانیان گەمارۆ داوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای گەمارۆدانەکە توانیویانە سێ چەکدارەکەی داعش بکوژن، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی پشتوێنێکی بۆمبڕێژکراوی چەکدارەکانی داعش سەربازێکی عێراقی کوژراوە و کەسێکی تریش برینداربووە.
لە سنووری ناوچەجێناکۆکەکان تائێستا چەکدارانی داعش بوونیان هەیە، بەڵام شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ بە بەراورد بە ۹ ساڵی ڕابردوو کەمترین جموجوڵ و چالاکیان هەبووە.
Your Comment