بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بڵاوی کردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ بە تۆمەتی ئەوەی چەتەیەکی داعش بەشداربووە لە کۆمەڵکوژکردنى چەندین هاوڵاتیی ئێزدی لە پارێزگاکانی نەینەوا و سەلاحەدین، سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایوەتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو چەکدارە لە کاتی کوشتنی هاوڵاتیەکاندا ڤیدیۆی تاوانەکەى لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کردوەتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، دادگا بەپێی یاسای ژمارە ١٣ی تیرۆری ساڵی ٢٠٠٥ سزاى لەسێدارەدانی بۆ ئەو داعشە دەرکردووە.
Your Comment