پێشمەرگەیەکی هەرێمی کوردستان لە هێرشێکی تورکیا گیانی لەدەستدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، پاش بەئامانجگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی، پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوربانییەکە ناوی سەروەر قادر ڕەشکۆیە، تەمەنی ۴۶ ساڵە و خەڵکی گوندی شێخ ڕەشە لە قەزای سیدەکان و پیشەی پێشمەرگەیە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا، شەش هاونیشتمانیی مەدەنی بەهۆی بۆردوومان و هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و دوو هاونیشتمانیی دیکەی مەدەنیش برینداربوون.

لەمبارەوە کاروان فەیسەل بەڕێوەبەری تەندروستی سیدەکان بەکەناڵ هەشتی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لە گوندی شێخ ڕەش له سنووری قەزای سیدەکان له ئۆتۆمێلی پشمەرگەیەکی داوە".

بەهۆی بۆردوومانەکەوە، پێشمەرگەکە دەکەوێتە ناو ڕووباری گوندەکە و تاوەکوو ڕۆژی دواتر کەس ئاگادار نەبووە، کاتێک زانیویانە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سیدەکان، بەڵام کاتێک گەیەندراوە، گیانی لەدەست داوە.

News Code 223369

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha