بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە: "هەر خێزانێک بە بڕی هاوکاری دارایی چوار ملیۆن دیناری پێدراوەو وەک یارمەتییەک بۆ گەڕانەوەیان".
وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە کەمپی ئاشتی دوا کەمپە لە سنووری سلێمانی و لە ئێستادا تەنها ٣٧٠ خێزانی ئاوارەی تێدا ماوەتەوە و لە دوای تاقیکردنەوەی نیشتیمانی سەرجەمیان دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاوارەبوون و داخستنی کەمپەکان ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا تاوەکوو رۆژی ٣٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵ سەرجەم کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنرێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی شەممە ٧٨٧ ئاوارە لە کەمپی ئاشتی لە سلێمانی گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین و شنگال.
News Code 223634
Your Comment