پارتی دیموکرات ڕێگری سەرەکییە لەبەردەم گەڕانەوە ئاوارەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا جەختی کردەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی ئاوارەکانە لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان چوونکە بۆ زیاد کردنی دەنگەکان و بەدەست هێنانی کورسی و وەرگرتنی هاوکاریی دارایی کەڵکیان لێوەردەگرێت.

غالب محەمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا وێڕای جەخت کردن لەسەر ئەوەی کە پارتی ڕێگری سەرەکییە لەبەردەم گەڕانەوە ئاوارەکان وتیشی: لە شەنگال و کەمپەکانی تر لەوان کەمپی کوردانی ئێزدی، ئەو ئاوارانە جێگیر کراون کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەنگیان پێ پەیدا ئەکات.

ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان زیادی کرد: لەبارەی ئاوارە عەرەبەکانیشەوە هەر بەم شێوەیە کە بەهۆی زەختی پارتییەوە دەنگ بە لایەنێک ئەدەن لە عەربە سونەکان کە لۆبییان هەیە بۆ تورکیا و بۆ پارتی، هەروەها بەشێکی زۆریش پارە لە وڵاتانی دیکە وەردەگرن بەناوی ئەم ئاوارانەوە و بەشێک پارەیش لە عێراقەوە دێت هەروەها ئەو زەختانە دەکات کە بەشێک لە بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی و عائیلەکەی چەند کۆمپانیایەکیان هەیە کە ئیش دەکەن لە مەسەلەی خواردن و خورادنەوە بۆ ئاوارەکان.

ناوبراو جەختی کردەوە هەموو وڵاتێک کە ئاوارەی تێئەچێت هەوڵ ئەدا ئاوارەکان بنێرێتەوە هەرچەند کە دیموکراسیش بێت، تننانەت ئەورووپا بەو ئاستە لە دیموکراسی کە هەیەتی کە کەسانێک لە ئاسیا دەچنە ئەو وڵاتانە پێیان خۆشە پەنابەریان نەبێت، کەچی پارتی پێچەوانە هەنگاو دەنێت.

غالب محەمەد وتیشی هەرێمی کوردستان ناتوانێت کارەبا بۆ خۆی بەرهەم بێنێت و ناتوانێت ئاو بۆ خۆی دابین بکات هەروەها سووتەمەنی و غازی بۆ دابین ناکرێت لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا پارتی حەز ئەکا ئاوارەکان بمێننەوە لەحاڵێکدا عێراق خۆی دەڵێت من وەریان ئەگرمەوە.

News Code 223776

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha