بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆران عومه‌ر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی، " له ۱۲‌ی (ئه‌یلول/۹)ی ۲۰۱۴ چووینه دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له لاهای، کاتی چوون بۆ دادگای لاهای له‌سه‌ر داوای به‌نده وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵندا بۆی ڕێکخستین، له ۱۰ی هه‌مان مانگه له‌ناو په‌رله‌مانی هۆڵندا پاش سه‌رۆکی په‌رله‌مان قسه‌م له‌سه‌ر تاوانه‌کانی داعش ده‌رهه‌ق به کوردانی ئێزیدی و تورکمانه‌کان و کاکه‌یی و مه‌سیحی و مسوڵمانان کرد".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه: "له دادگای لاهای له‌گه‌ڵ دادوه‌ر ئیمریک رۆجێر کۆ بووینه‌وه له نووسینگه‌ی داواکاری گشتی دادگای لاهای، به‌نده و ئایدن مه‌عرووف که ئه‌وکات په‌رله‌مانتاری به‌ره‌ی تورکمانی و شێخ شامۆ (له‌ژیاندا نه‌ماوه) په‌رله‌مانتاری پارتی که ئێزیدی بوو، له‌گه‌ڵ کاک دڵشاد ڕاوێژکاری په‌رله‌مان، دادوه‌ر ئیمریک ڕۆجێر بۆ خۆی فۆڕمی سکاڵاکه‌ی بۆ پڕکردینه‌وه سکاڵاکار به‌نده بووم وه‌ک سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له خولی چواره‌می په‌رله‌مانی کوردستان".
سۆران عومەر ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "سێ دۆکیۆمێنتی تاوانه‌کانمان پێشکه‌ش کرد، له کۆتاییدا وتی بۆ ئه‌م که‌یسه که توانه‌کانی داعشه به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌کان ته‌نها ئه‌م سکاڵا وه‌رده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر توانرا لێکۆڵینه‌وه له‌م دۆسێیه بکرێت، ئه‌وه تۆ سکاڵاکاری تا ئه‌نجامی که‌یسه‌که وه‌ک لایه‌نی فه‌رمی په‌یوه‌ندیدار، دادوه‌ر وتی تکایه که گه‌ڕایته‌وه بۆ وڵاتی خۆت ئه‌م فۆڕمه نیشان مه‌ده و مه‌ڵێ من چووم سکاڵام له‌سه‌ر داعش تۆمار کردووه چوونکه ژیانت ده‌که‌وێته مه‌ترسی و ئێمه لێره‌وه تۆمان پێ ناپارێزرێت بۆیه خۆت بپارێزه".
سۆران عومه‌ر ده‌شڵێت: "دوای چه‌ندین نامه‌ی فه‌رمی و ئاڵوگۆڕی زانیاری، دواینجار وتیان که عێراق ئه‌ندام نیه له‌م دادگایه ڕێگره له‌وه‌ی بتوانین ڕاسته‌وخۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانه بکه‌ین، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی ئه‌و داعشانه‌وه ده‌توانین لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین که هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێکی ئه‌ندامی دادگاکه‌مانن، بۆیه ناسنامه و ناوی داعشێکی دیلمان بده‌نێ که هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێکی ئه‌ندامی دادگای لاهایه".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوونکردۆته‌وه، "به‌فه‌رمی ئه‌م داوایه‌م ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم کرد تاوه‌کوو ناسنامه‌ی داعشێکی دیل ڕه‌وانه‌ی دادگای لاهای بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دادگاکه له‌وێوه ده‌ست به لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه بکه‌ن، به‌داخه‌وه تا ئێستا ناو و ناسنامه‌ی هیچ داعشێک نه‌درا به دادگای لاهای تاکو لێکۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه نه‌کرێت".
Your Comment