٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٥:٣٢
سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە عێراق دادەخرێن

بەشی جیهان- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٢٣٤٦٦ لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا تەواوی کەمپەکان دادەخرێن و ئاوارەکان دەگەڕێنرێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی‌کردەوە و تێێدا هاتووە، بە بڕیاری ژمارە ٢٣٤٦٦ـی ساڵی ٢٠٢٣ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ دابین کردنی پێداویستییەکان و کەم کردنەوەی بارگرانی لەسەر ئاوارەکان لە گەڕانەوەیاندا هاوکاری دەکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی کاربەرێکەری هەرێم لیژنەیەکی تەندروستی و پەروەردە پێکدەهیندرێت بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان لە رۆژی ٣٠ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا و تەواوی کەمپەکانیش لە هەرێم دادەخرێن.

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆی ١٧٠ کەمپ لە تەواوی عێراقدا، لە ئێستادا تەنها ٢٦ کەمپ ماونەتەوە، بەو پێییەی زۆرینەی ئاوارەکان گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو هەفتەی ڕابردوویدا وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، کەمپی عەربەت لە سنووری سلێمانی داخرا و لە ئێستادا هیچ ئاوارەیەک لەو کەمپەدا نەماوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، ٢٦ کەمپ لە هەرێمی کوردستان هەیە کە ٣٦ هەزار خێزانی ئاوارەی تێدا دەمێننەوە، بڕیاریشە لە ساڵی ٢٠٢٤دا سەرجەم ئەو کەمپانە دابخرێن.

سەرچاوە: NRT

News Code 222796

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha