ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕێوڕەسمی ‌پرسەی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە ڕێوەچوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێوڕەسمی‌ پرسە و ماتەمینی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆمار و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، ئایەتوڵڵا ئال هاشم پێشنوێژ و گوتارخوێنی هەینی تەبرێز و مالیک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و هاوەڵەکانیان، لە بینای سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا بەرپرسانی پارێزگا، بەرپرسانی حزبی، کەسایەتییە ڕۆشنبیری و زانستییەکان، سەرۆک عەشیرە و هۆزەکان، خەڵک ناوچەکە بە گشتی بەشداریی کارایان کرد.

هەروەها هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەم حزبە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی‌کوردستان، عومەر سەیدعلی و بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەددین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیی ‌کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبە، پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، بەپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان، وەفدێکی باڵای حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەرپرسانی نەوەی نوێ و بزووتنەوەی ئیسلامی و هاوپەیمانی نیشتیمانی، سەرۆک و زانایانی تەریقەتە جیاوازەکان، قایمقامی‌شارە جیاوازەکان، سەرۆک و مامۆستایانی زانکۆکان، سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و یەکێتی‌هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی‌کوردستان، هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتووی هەرێمی‌کوردستان و خەڵک و دۆستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداریان کرد.

لە میانی مەراسیمەکەدا، خەڵک و کەسایەتییە ئامادەبووەکان واژۆیان لەسەر دەفتەری یادەوەریی تایبەت بە شەهیدانی رێگەی خزمەت کرد کە بەو بۆنەیەوە کراوەتەوە.

ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

ڕێوڕەسمی ‌پرسەی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی و هاوڕێکانی لە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی/وێنە

News Code 223582

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha