چاوەڕێ بووین دوای چەند ڕۆژێکی تر پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئێران بکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران دڵگرانی کردین و دەڵێت شاندێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەکەیاندا دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە، ۲۱ـی ئایار، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی، سەردانی کۆنسوڵخانەی ئێرانی لە هەولێر کرد.

دواتر هەر لە کۆنسوڵخانەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: "ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی هاوخەمیی خۆمان، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان لە ڕێگەی کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی ڕابەرایەتی، سەرۆکایەتی، حکوومەت و گەلی ئێران بکەین و هیوداراین ئەمە دوا ناخۆشی گەلی ئێران بێت".

مەسروور بارزانی وتیشی: "چاوەڕێ بووین دوای چەند ڕۆژێکی تر لە هەولێر پێشوازی لە سەرۆککۆماری ئێران بکەین، بەڵام بەداخەوە ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەرۆککۆمار، وەزیری دەرەوە و هاوڕێکانیان، ئەوەش دڵگرانی کردین. هیوادارین ئەمە دواناخۆشیی گەلی ئێران بێت و هیوادارین ئەم رووداوانە ببنە هۆی لێکنزیکبوونەوەی گەلان".

News Code 223550

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha