سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری گەیشتنە تاران

بەشی ئێران- محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەشداری کردن لە پرسەی سەرۆککۆماری ئێران و هاوەڵەکانی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی فەرمی کە پێکهاتووە لە هەر یەک لە سەرۆکی دادگای فیدراڵی و ژمارەیەک لە وەزیر و پارێزگارەکانی عێراق بە مەبەستی بەشداریی و گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ کۆچی داوایی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە و هاوەڵەکانیان بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۲ی ۵ی ۲۰۲۴ گەیشتنە تاران.

۱۹ی ئەم مانگە دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمی کردنەوەی بەنداوی قیز قەڵاسی پارێزگای تەبرێز لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ بەهۆی کەوتنەخوارەوە هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆمارەوە، هەر یەک لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە، محەممەد عەلی هاشم، پێشنوێژ و تارخوێنی نوێژی هەینی تەبرێز، مەلەک ڕەحمەتی پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، تیمی فڕۆکەوانی هەلیکۆپتەرەکە کە ژمارەیان نۆ کەس بوون گیانیان لەدەست دا.

News Code 223548

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha