ئامادەبوونی ئەدهەم بارزانی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق لە بەیتی ڕێبەری بۆ بەشداری لە پرسەی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەدهەم بارزانی کەسایەتیی بەرجستەی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسیەکانی عێراق لە بەیتی ڕێبەری باڵای ئێران لە ئامادەی مەراسیمی پرسەی سەرۆک کۆماری و شاندی یاوەری بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ ئەدهەم بارزانی کەسایەتیی سیاسیی بەرجستەی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی ژمارەیەک لە سەرکردە و کەسایەتی سیاسیی عێراق و وەکوو میوانی تایبەت لە مەجلیسی پرسەی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی ئێران هاوڕێکانی بەشدرایی کرد.

ئامادەبوونی ئەدهەم بارزانی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق لە بەیتی ڕێبەری بۆ بەشداری لە پرسەی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی

ئەو کەسایەتییە عێراقییانە ئامادەی ئەم پرسەیە بوون بریتی بوون لە : عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمە؛ قەیس خەزعەلی ڕێبەری عەسائیبی ئەهلی حەق؛ فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی؛ ئەدهەم بارزانی کەسایەتیی سیاسیی و سەربەخۆی عێراقی، براکەی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی؛ سەرلەشکر باقری؛ محەمەد موخبێر؛ قاڵیباف سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکی دەزگای داد و وەزیری هەواڵگری و ...

ئامادەبوونی ئەدهەم بارزانی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق لە بەیتی ڕێبەری بۆ بەشداری لە پرسەی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی

شایانی باسە سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق لە گەشتێکدا بە یاوەریی هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر، هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، ئەبوکەڕاڕ فرێجی، ئەمنیداری گشتی هاوپەیمانی نەهجی نشتیمانی، خالید شوانی، وەزیری داد، نزار ئامێدی وەزیری ژینگە، مەحمود مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەکى دیکە لە لێپرسراوانى عێراق هاوڕێیەتی دەکەن بۆ بەشداری لە پرسەی سەرۆکی ئێران گەیشتنە تاران.

ئامادەبوونی ئەدهەم بارزانی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق لە بەیتی ڕێبەری بۆ بەشداری لە پرسەی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی

News Code 223563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha